Skip to the content

هەواڵەکان

هێمن هه‌ورامی: "د.عیزه‌دین مستەفا ره‌سول ناوێکە هەمیشە بەگەشی لەمێژووی کوردستاندا دەمێنێتەوە"

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانه‌واده‌ و کەسوکاری خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر د.عیزه‌دین مستەفا ره‌سول کرد، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

لیژنەی پەیوەندییەکان سەردانی کۆنسوڵخانەی تورکیای کرد

بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو گیروگرفتانەی کە لە کاتی گەشتکردنی هاوڵاتیانمان بۆ وڵاتی تورکیا لە خاڵە سنوورییەکان و فرۆکەخانەکان ڕووبەڕووی دەبنەوە، ڕۆژی ۳ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۹ لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان، بە سەرۆکایەتی د. ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لێژنەو بەیاوەری ئاشنا عبداللە بڕیاردەر و محمد سعید ئەندامی لێژنەکە، سەردانی کۆنسوڵخانەی تورکیا-یان لە هەولێر کرد و لە لایەن کۆنسوڵی گشتی کۆنسوڵخانەکە پێشوازییان لێ کرا..

سەرۆکی پەرلەمان پرسەنامەیه‌كى ئاراستەی خانەوادەی عیزەدین مستەفا رەسول كرد

د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان بۆ كۆچی دوایی د.عیزەدین مستەفا رەسوڵ پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی خانەوادەكه‌ى كرد و دەڵێت: "کوردستان یەکێک لە گەورەترین ئەکادیمیست و توێژەرانی بواری مێژوو و زمان و ئەدەبی کوردی لەدەستدا"، ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌یه‌:

لیژنه‌ی رۆشنبیریى په‌رله‌مان: "كۆچی دوایی د.عیزه‌دین خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه‌و به‌ئاسانی ئه‌و كه‌لێنه‌ پڕ ناكرێته‌وه‌"

لیژنه‌ی رۆشنبیریی په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێكی ماته‌مینیی بۆ كۆچی دوایی رووناكبیرو نووسه‌ری دیاری كورد و ئه‌ندامى پێشووی په‌رله‌مانى كوردستان پڕۆفیسۆر دكتۆر عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا نیگه‌رانی و خه‌مباریى لیژنه‌كه‌ به‌كۆچی دوایی ئەستێرەیەکى درەوشاوەى ناوەندى رۆشنبیرى و ئەکادیمى لەکوردستان راده‌گه‌یه‌نێ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

شاندێكی لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ردانی قه‌زاى كۆیه‌ ده‌كات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2019/10/2، شاندیكى لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له مافى مرۆڤ و له‌ مافى ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانى كوردستان كه پێكهاتبوو له گوڵستان سه‌عید جیكرى سه‌رۆكى لیژنه‌و زانا مه‌لا خالد و شیرن یونس و شادى نه‌وزاد ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌و كامه‌ران محه‌مه‌د راویزكارى لیژنه‌كه‌ سه‌ردانى سنوورى قه زاى كۆیه‌ى كرد.

ئاماده‌كاری بۆ پڕۆژه‌یاسای قه‌رزی گشتیی عێراق ده‌كرێت

ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2/10/2019، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له‌ تۆبی فێیف سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی شاره‌زایی پێشه‌نگی کەنەدی كرد.

پێشنیازه‌یاساى هه‌موارى هاورده‌كردن و فرۆشتنى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا

بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاساى به‌كاركردن و هه‌موارى یاساى هاورده‌كردن و فرۆشتنى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2/10/2019 لیژنه‌ى وزه‌و سامانە سروشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى به‌ڵێن ئیسماعیل سه‌رۆكى لیژنه‌ كۆبووه‌وه‌.

لیژنه‌ی ته‌ندروستی به‌دواداچوون بۆ شێوازی هاورده‌كردنی ده‌رمان له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و ئاگاداربوون له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی هێنانه‌ناوه‌ی ده‌رمان له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 2/10/2019، شاندێكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌و مافی به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ پێكهاتبوو له‌...

وڵاتی چیك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خوێندنی باڵا له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2/10/2019، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی پێشوازیی له‌ هه‌ریه‌ك له‌ (پیته‌ر هلادیك) به‌رپرسی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری چیك و كونسوڵی گشتیی كۆماری چیك له‌ هه‌ولێر كرد.

شاندی پەرلەمانی کوردستان بەشەکانی ناو پەرلەمانی کۆریای باشوور بەسەردەکاتەوە

بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاشنابوون بەکاری پەرلەمانی و چۆنیەتیی راییکردنی کارەکانیان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢/١٠/٢٠١٩، شاندی پەرلەمانی کوردستان بەسەرۆکایەتیی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و یاوەریی...