Skip to the content

هەواڵەکان

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی کۆریا كۆبووه‌وه‌

لەدرێژه‌ی سەردانه‌كه‌یدا بۆ کۆریای باشوور، رۆژی ۲ی ۱٠ی ۲٠۱۹، هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان به‌ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و جەمال هەرووتی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە تەلاری پەرلەمانی کۆریای باشوور...

جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانی کوردستان گه‌یشته‌ کۆریای باشوور

له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیى په‌رله‌مانی کۆریا، ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 1/10/2019 هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانى كوردستان به‌ یاوه‌ریى هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆک فراکسیۆنه‌كانی پارتى دیموكراتی كوردستان و یه‌کێتیی نیشتیمانیی كوردستان گه‌یشته وڵاتى كۆریاى باشوورو له‌لایه‌ن...

لیژنه‌ی ده‌سپاكی سه‌ردانی خاڵی گومرگیی ئیبراهیم خه‌لیل ده‌كات

لەدرێژەی سه‌ردانه‌ مه‌یدانییه‌كانی بۆ خاڵە سنوورییە نێودەوڵەتییەکان بەمەبەستی بەدواداچوون و ئاگاداربوون له‌چۆنیه‌تیی كاره‌كان و راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان لە خاڵە گومرگییەکانى سنووری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەمە 1-10-2019، شاندێكی لیژنەی دەسپاکی و كاروبارى په‌رله‌مان و سكاڵا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ پێکھاتبوو لە...

لێژنەی کاروباری شەهیدان بە جیا پێشوازیی لە دەزگای شەهیدانی کوردستان- سوریا، و نوێنەرانی قوتابیانی کور و کچی شەهیدان کرد

بەمەبەستی رادەستکردنی یاداشتنامەیەکیان پێشنیوەرۆی ئەمرۆ ١/١٠/٢٠١٩ لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتی سوسن محمد میرخان سەرۆکی لێژنە و بە ئامادبوونی جێگر و بریاردەر و ژمارەیەک لە ئەندامانی لێژنەکە، پێشوازییان لە دەزگای شەهیدانی کوردستان- سوریا کرد، کە بە نوێنەرایەتی شەهیدانی پێشمەرگەکانی رۆژ سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کردبوو.

لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌و مافی به‌كاربه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 1/10/2019، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌ و مافی به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی د.سه‌باح مه‌حمود سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام داو تیایدا...

هه‌وڵ بۆ دۆزینه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ دیله‌كانی ده‌ستی داعش ده‌درێت

ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 1/10/2019، له‌میانی دیدارێكدا كه‌ له‌هۆڵی په‌ناگیریی په‌رله‌مانی كوردستان له‌نێوان كه‌سوكاری پێشمه‌رگه‌ دیله‌كانی شه‌ڕی داعش و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، د.رێواز فایه‌ق له‌ وته‌یه‌كدا هاوخه‌می و هاوسۆزیی خۆی بۆ...

ره‌وشى كرێكاران گفتوگۆى له‌باره‌وه‌ كرا

به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى ره‌وشى كرێكاران و كاراكردنى بیمه‌ى كارو چۆنیه‌تیى هه‌موارى یاساكانى په‌یوه‌ست به‌و توێژه‌، سه‌عات 10:30ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 1/10/2019، لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌ مافى ئافره‌ت و له‌ مافی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى...

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی یۆنان کرد

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٣٠ی ئەیلوولی٢٠١٩، د. رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی  له‌ یۆنیدۆس كۆنتۆڤۆنیسیۆس باڵیۆزی یۆنان له‌ عیراق كرد، له‌دیدارێكدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌ی باڵیۆزی یۆنان و جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی هه‌مه‌لایه‌نه‌و ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانیه‌كانی هه‌ردوولا كرده‌وه‌ ...

هه‌ردوو لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئاژانسی سی ئێف ئای میدیا كۆبونه‌وه

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 30/9/2019 بەمەبەستی داڕشتنەوەی پرۆگرامێکی تایبەت بە یەکسانی جێندەری و بەهێزکردنی رۆڵی ژن لە میدیا  بەسەرپەرشتی لوقمان وه‌ردی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان ، ڕۆمیۆ هه‌كاری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكی كردن له‌ مافی ئافره‌ت و مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان ،و به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی پەرلەمان لە هه‌ردوو لیژنه‌ پێشوازیان لە وەفدێکی نێردەی فەرەنسی كرد.

روونكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌باره‌ی برگه‌یه‌كی دانیشتنی ژماره‌ (3)ی ئاساییی خولی پایزه‌

له‌چوارچێوه‌ی دانیشتنی ژماره‌ (3)ی ئاساییی خولی پایزه‌ له ساڵی یه‌كه‌می‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن كه‌ سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی 29/9/2019 به‌ڕێوه‌چوو، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ بریتی بوو له‌ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌موارى یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه‌ی دووه‌می ماده‌ی 25ى په‌یڕه‌و كه‌ تایبه‌تبوو به‌رێككاره‌كانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار، به‌پێی داڕشتنه‌وه‌كانی...