Skip to the content

هەواڵەکان

شاندێكی لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌ مافى ئافره‌ت و له‌ مافى مرۆڤ سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات

رۆژی چوارشه‌مه‌ 4/9/2019، شاندێكی باڵای لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌ مافى ئافره‌ت و له‌ مافى مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ پێكهاتبوو له‌ رۆمیۆ هه‌كارى سه‌رۆكی لیژنه‌ و گوڵستان سه‌عید جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و به‌دریه‌ ئیسماعیل بڕیارده‌رى لیژنه‌ و زانا مه‌لا خالید و مه‌م ئه‌سكه‌نده‌ر و سه‌لمه‌ فاتیح و هیمداد صباح ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌و كامه‌ران محه‌مه‌د راوێژكارى لیژنه‌كه‌، سه‌ردانی...

شاندی په‌رله‌مان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ شاندى پەرلەمانی کۆماری ئیسلامیی ئێران كۆبووه‌وه‌

لەدرێژه‌ی دیدارەکانی شاندی پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتیی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئێوارەی رۆژی چوارشه‌مه‌ ٤ی ئه‌یلولی 2019 چاوی بەشاندی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کەوت.

شاندی پەرلەمانی کوردستان له‌ به‌غدا سەردانی وەزیری داراییی عێراق دەکات

لە درێژەی دیدارو بەسەرکردنەوەکانی، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ی ئەیلولی ۲۰۱۹، شاندی باڵای پەرلەمانی کوردستان بەسەرۆکایەتیی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان له‌ به‌غدا سەردانی د.فوئاد حوسێن وەزیری داراییی عێراقی فیدڕاڵی کرد...

له‌دوو دیدارى جیادا له‌ به‌غدا
شاندی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو شاندى په‌رله‌مانی ئوردن و په‌رله‌مانی كوه‌یت كۆبووه‌وه‌

لەچوارچێوه‌ى پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی پەرلەمانی کوردستان و لە پەراوێزی کۆبوونەوەی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئاسیا، ڕۆژی چوارشه‌مه‌ ٤یئه‌یلولی 2019، لەدوو دیداری جیادا شاندی پەرلەمانی کوردستان بەسەرۆکایەتیی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، چاویان کەوت بە هەردوو شاندی پەرلەمانی شانشینی ئوردن و پەرلەمانی کوەیت.

شاندى په‌رله‌مان له‌ به‌غدا سه‌ردانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌كات

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەمە ٤ی ئه‌یلولی۲۰۱۹، شاندی پەرلەمانی کوردستان بەسەرۆکایەتیی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، سەردانی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد.

شاندی پەرلەمان له‌ به‌غدا چاوی کەوت بە سکرتێری گشتیی یەکێتیی پەرلەمانتارانی عەرەبی

له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كیان بۆ شاری به‌غدا، شه‌وی سێشەممە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ شاندی پەرلەمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان چاوی بە فایز عه‌لی ئەلشوابکە سکرتێری گشتیی یەکێتیی پەرلەمانتارانی عەرەبی کەوت.

شاندی په‌رله‌مان له‌ به‌غدا سه‌ردانی نوێنەری تایبه‌تیی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ده‌كات

لە درێژەی سەردانەكه‌ى شاندی پەرلەمانی کوردستان بۆ به‌غدا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌مه‌ ٤ی ئەیلولی ۲۰۱۹، شاندی په‌رله‌مانى كوردستان بە سەرۆکایەتیی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکانی لە بەغدا کردو لەلایەن جینین هینیس بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق پێشوازیی لێکرا.

شاندی په‌رله‌مان سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمى له‌ به‌غدا كرد

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌مه‌ ٤ی ئەیلولی ۲۰۱۹، شاندی پەرلەمانی کوردستان بەسەرۆکایەتیی هێمن هەورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان سەردانی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کردو لەلایەن د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم و فارس عیسا نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا پێشوازیى لێکرا.

شاندی پەرلەمان بەشداری لەکۆبوونەوەی دەسپێکی کۆمەڵەی پەرلەمانەکانی ئاسیا ده‌كات

شاندی په‌رله‌مانى كوردستان له‌ به‌غدا به‌شدارى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ده‌سپێكی كۆمه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانه‌كانی ئاسیا ده‌كات و جه‌خت له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی وڵاتانی تر ده‌كاته‌وه‌.

شاندی پەرلەمان له‌ به‌غدا سەردانی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقى کرد

له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شارى به‌غدا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 4/9/2019، شاندی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و یاوه‌ریى ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كانی په‌رله‌مان سه‌ردانی حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقى كرد.