Skip to the content

سکرتێری پەرلەمان

سەرۆکایەتی پەرلەمان: "پێویستە سیاسەتی تەشریعی پەرلەمان هاوتەریب بێت لەگەڵ بەرنامەی کاری حکومەتی هەرێم"

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێکردنی ژمارەیەک پڕِۆژەیاسا بۆئه‌وه‌ى له‌وه‌رزی نوێی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ بكرێت، سه‌عات ۱۰:۳۰ی بەیانیی ئەمڕۆ ۲۱ی ئابی ۲۰۱۹، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بەئامادەبوونی د.ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و منی نبی قه‌هوەچی سکرتێری پەرلەمان...

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆی ڕەوشی پێکهاتەکان لەگەڵ نوێنەری جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەکات

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ڕەوشی پێکهاتەکان تاوتوێکردنی بارودۆخیان لە هەرێمی کوردستان، سەعات ۲ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ۱٨ی ئابی ۲۰۱۹ منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە ماکس بریمۆراک نوێنەری جێگری سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ کاروباری پەیوەندییەکان و ئەندرۆ لینتز بەرپرسی بەشی سیاسی و ئابووری لە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا و دلێر سابر پسپۆری سیاسی لە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا کرد.

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان جه‌ژنی قوربان له‌ موسڵمانان پیرۆز ده‌كات

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزباییی ئاراسته‌ی موسڵمانان كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوە

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هەردوو سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیان له‌سه‌ر خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگی و هاوکاری لە نێوان هەردوولا كرده‌وه‌.

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ى فراوانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌كارو چالاكییه‌كانی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی سێ مانگی رابردوویان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 25ی حوزه‌یرانی 2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی منی نبی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان و هیوا نه‌سره‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی...