Skip to the content

جێگری سەرۆکی پەرلەمان پێشوازی لە کۆنسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر ده‌كات

بەمەبەستی پیرۆزبایی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، سه‌عات 12:30ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۷ی ئابی ۲۰۱۹، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازیی كرد لە نصرالله زارع رەشنودی کۆنسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و شاندی یاوەری.
لەدیدارێکدا هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پیرۆزبایی لەکۆنسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای خواست كه‌ سه‌ركه‌وتووبێت له‌كاره‌كه‌ى و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێراندا.
لەبەرامبەردا کۆنسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران سوپاسی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کورستانی کرد بۆ ئه‌و پێشوازییه‌و پیرۆزبایی خۆشی ئاراستەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستەكەى.
هەر لەدیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لەسه‌ر پەرەپێدانی زیاترى پەیوەندییە ئابووری و کلتورییەکان کردەوەو هیوایان خواست پەرە به‌ پەیوەندییەکانیان لەسەر ئاستی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران بدەن.