Skip to the content

سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوە

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هەردوو سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیان له‌سه‌ر خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگی و هاوکاری لە نێوان هەردوولا كرده‌وه‌.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ چوارشەممە 2019/8/7 هەردوو سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمی كوردستان له‌ته‌لارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌و سەرەتا د.رێواز فایق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەگرنگیی هەماهەنگیی نێوان پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان ‪کرد و رایگه‌یاند: "پێویستە هەماهەنگی و هاوکاری لەنێوان هەردوولادا هەبێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیاسایانەی بڕیاریان له‌سه‌ر دەدرێت".
لای خۆیه‌وه‌ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەسەر گرنگیی هەبوونی ئەو هەماهەنگییە لەنیوان حکومەت و پەرلەماندا كرده‌وه‌ بۆئەوەی هەردوولا خزمەتێکی شایستەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکەن.
هەروەها ئاماژەی بەگرنگیی رێزگرتن لە هەرسێ دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەریی دا، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی گەشەپێدانی زیاتری پرۆسەی دیموکراسیی لە هەرێمی کوردستاندا.