Skip to the content

لیژنه‌ی ڕۆشنبیری ڕاپۆرتی كۆتایى بۆ پڕۆژه‌پێشنیازی یاسای ڕێكلام ئاماده‌ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و داڕشتنی راپۆرتی كۆتایی بۆ پڕۆژه‌پێشنیازی یاسای ڕێكلام، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20/8/2019 ، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى لوقمان وه‌ردی سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌ بریتی بوو له‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێشنیازی یاسای ڕێكلام له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌ و مه‌به‌ست له‌ یاساكه‌ چاودێریكردن و ڕێكخستن و كۆنتڕۆڵكردنی بوارى ڕێكلامه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و ڕێكلامانه‌ی به‌كارهێنه‌ر به‌لاڕێدا ده‌به‌ن و حه‌زو ویستیان ده‌شوێنن.
پێشنیازی یاساكه‌ له‌چه‌ند به‌ش و ماده‌یه‌ك پێكهاتووه‌ و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی به‌ زووترین كات ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت و خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت و دواتر په‌سه‌ند بكرێت.