Skip to the content

نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد

دوابه‌دوای بڕیاری ژماره‌ (6)ى په‌رله‌مانی كوردستان له‌ 28/5/2019، به‌ هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان ئیدریس مسته‌فا بارزانی به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 10/6/2019، له‌ دانیشتنی ژماره‌ 7ى ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان خولی به‌هاره‌ له‌ ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ مه‌ڕاسێمێكدا كه‌ له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا، له‌ شارى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، نێچیرڤان ئیدریس مسته‌فا بارزانی، سوێندی یاسایی خوارد.