Skip to the content

لیژنەی پێشمەرگه‌ سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد

سه‌عات ۹ى سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەمە ‌۱۰/۹/۲۰۱۹ لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بەسه‌رۆكایه‌تیی رێڤينگ محه‌مه‌د هروری سەرۆکی لیژنەو عوسمان سێدەری جێگری سەرۆکی لیژنەو شاخەوان رەئوف مستەفا بڕیاردەری لیژنەو ژماره‌یه‌ك له‌ ئەندامانی لیژنەكه‌ سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەی کردو له‌لایه‌ن شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەو سه‌ربه‌ست سندورى جێگرى وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ پێشوازیی لێكرا.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆ لەسەر یه‌كسانكردن و رێكخستنی ده‌وامی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و نه‌هێشتنی بندیواره‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و بارودۆخی پێشمەرگەو داواکارییەکانیان كرا، هەروەها شێوازی هەماهەنگیکردن لەگەڵ یەکتر بەتایبەت لەكاتى ئامادەکردنی پڕۆژەیاسا و ده‌ركردنی بڕیاری پێویست بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ى هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌تایبه‌ت یه‌كه‌كانی 70 و 80 و هەردوولا تێبینی و راو پێشنیازەکانی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ خستەڕوو.
هه‌ر له‌کۆبوونەوەكەدا هەردوولا جەختیان لەسه‌ر کارى پێکەوەیی و هەبوونی هەماهەنگیی زیاتر لەنێوانیاندا کرده‌وه‌.