به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردن و بەدواداچوون بۆ ئه‌و فه‌توایه‌ی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم لەبارەی حوكمی سەركەوتنی ژنان بەتەنها لەگەڵ شوفێری تاكسی و هه‌روه‌ها بابەتی به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى حاڵه‌ته‌كانى ته‌ڵاق له‌هه‌رێمى كوردستان، سه‌عات 10ى به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 2019/12/8، لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافى ئافره‌ت له په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى...

ليژنەی پێشمەرگە بەدواداچوون بۆ دۆخى هێزەکانی پێشمەرگە ده‌كات
دوای پێكهێنانی دوو لیژنه‌ى لاوه‌كی به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنى مه‌یدانیى هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، رۆژی شەمە 2019/12/7، شاندێكی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە بەسەرۆكایه‌تیی رێڤینگ هروری سەرۆکی لیژنەو ئهندامییهتیى حیکمت محمد عهبوزێد ئه‌ندامی لیژنه‌كه سەردانی پێشمەرگەکانی فەرماندەی دهۆک و لەشکری رۆژى لە روژئاوای دیجلەو زوماری سەر بەفەرماندەکانی زێرەڤانیى كرد.

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە کۆمەڵەی پیشەوەران و پیاوانی کاری تورکیا و عێراق کرد
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٨/١٢/٢٠١٩ منی نبی قەهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە شاندێكی کۆمەڵەی پیشەوەران و پیاوانی کاری تورکیا و عێراق کرد کە بەسەرۆکایەتی نەڤاف کلیچ سەرۆکی کۆمەڵەکە سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کردبوو.

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە رێکخراوی لایۆن کرد
پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ ٨/١٢/٢٠١٩ منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمانی بە ئامادەبوونی پەرلەمانتار ڕۆمیۆ هەکاری سەرۆکی فراکسیۆنی کلدان سریان ئاشوری پێشوازی لە لیۆن فیڵ بەرێوەبەری گشتی رێکخراوی لایۆن و شاندێکی یاوەری کرد.

لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان چه‌ند پرسێك تاووتوێ ده‌كه‌ن
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 2019/12/8، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له په‌رله‌مانى كوردستان بهسهرپهرشتتیی سه‌لمه فاتح سه‌رۆكی لیژنه‌و ئامه‌ده‌بوونی بڕیارده‌رو ئه‌ندامانی لیژنه‌كه پێشوازیى كرد له ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان و ستافی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان.

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان پێشوازیی لە شاندێکی کڵیساکانی بەریتانیاو ئەمریکا کرد
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٨/١٢/٢٠١٩، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی له په‌رله‌مانى كوردستان پێشوازیی لە شاندێکی کڵێساکانی بەریتانیاو وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەسەرۆکایەتیی مارکا سیارێلی کرد.

به‌سه‌رپه‌رشتیی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرت له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای رێكلامی بازرگانی ئه‌نجامدرا
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 8/12/2019، به‌سه‌رپه‌رشتیی هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌رسێ لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لیژنه‌ی رۆشنبیری و لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی له په‌رله‌مانى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی...

هێمن هه‌ورامی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ى شه‌هیدانی گه‌رمیان ده‌كات
هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان له پرسه‌نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی هه‌رسێ پێشمه‌رگه‌ى شه‌هید (لوقمان نه‌جم، زیاد خه‌لیفه، مه‌عروف محه‌مه‌د) ده‌كات كه شه‌وی رابردوو له گوندی دهككه-ى نێوان شارى خانه‌قین و كوله‌جۆ له‌ئه‌نجامى په‌لامارى تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان شه‌هیدبوون، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌یه:

پێداچوونه‌وه‌ى چه‌ند ماده‌و بڕگه‌یه‌كى یاسای به‌خاوه‌نكردنی زه‌وییه زێده‌ڕۆكان په‌سندكرا
سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2019/12/04، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (8)ی ئاساییی خولی پایزه له ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە نووسینگەی ڕزگارکراوانی دەستی داعش کرد
پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٤/١١/٢٠١٩ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لێژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم و ژمارەیەک لە ئەندامان و راوێژکاری لێژنەکە پێشوازییان لە حوسێن قائیدی بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکراوانی دەستی داعش کرد.