Skip to the content

لیژنه‌ى وزه‌ تاوتوێى به‌شه‌ نه‌وتى سپى هه‌رێم ده‌كات

بۆ تاوتوێكردنى ئه‌و به‌شه‌ نه‌وته‌ى هه‌رێم كه‌ له‌ عیراقه‌وه‌ دێت و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێشنیازه‌ یاساى پاراستنى به‌رهه‌مه‌ خۆماڵیه‌كان، سەرلەبه‌یانى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ ٢٦/١١/٢٠١٩ به‌سه‌رپه‌رشتى عه‌لى حمه‌ ساڵح سه‌رۆكى لیژنه‌، لیژنه‌ى وزه‌ و سامانه‌سروشتیه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانى كۆبۆوه.‌

لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا هێمن هەورامی بەشداری لە دیداری ساڵانەی سیاسەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە کرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦/١١/٢٠١٩ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی دامەزراوەی کۆربەر و وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا  بەشداری لە دیداری ساڵانەی سیاسەتی دەرەوە لە وڵاتی ئەڵمانیا کرد.

سێ لیژنه‌ی په‌رله‌مانی راپۆرتی هاوبه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازه‌ یاسای ریكلامی بازرگانی له‌هه‌رێم ئاماده‌ ده‌كه‌ن

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ  26.11.2019 هه‌رسێ لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی رۆشنبیری و لیژنه‌ی شاره‌وانی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرتی كۆتایی له‌سه‌ر ره‌شنووسی پێشنیازه‌ یاسای ریكلامی بازرگانی له‌هه‌رێم، كۆبوونه‌وه.

لیژنه‌ى ره‌وه‌ندى كوردستان تاتوێى ده‌ره‌نجامى پێشنیازه‌ یاسایه‌ك ده‌كات

بۆ تاوتوێكردنى ئاماده‌كردنى پێشنیازه‌ یاساى ره‌وه‌ندى كوردستان، پێشنیوه‌ڕرى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ ٢٦/١١/٢٠١٩ به‌سه‌رپه‌رشتى د.رێبوار عه‌بدولره‌حمان بابكه‌یی لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان كۆبۆوه.‌

لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان ئه‌وله‌ویه‌تی كاركردنی تاووتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی دانانی پلانی كاركردن و ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانى، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕِۆ دووشه‌مه‌ 2019/11/25، لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی هاوڕێ مه‌لا ستار سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

لیژنه‌ى شاره‌وانى تاووتوێى پێشنیازى یاساى ڕێکلامی بازرگانی دەکات

بەمەبەستی تاووتوێكردنى پێشنیازى یاسای ڕێکلامی بازرگانی، پێشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ یەکشەمە ٢٤/١١/٢٠١٩، لیژنەی شاره‌وانى و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بەسەرپەرشتیی لوقمان وردى سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی ڕاپۆرتی کۆتایی له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای ڕێکلامی بازرگانی ئامادە دەکات

بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتى كۆتایی لیژنه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌پێشنیازى یاسای ڕێکلامی بازرگانی، سه‌عاتى 10به‌یانیی ئەمڕۆ یەکشەمە 2019/11/24، لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپەرشتیی...

ئینستیوتی حوكمرانی كه‌نه‌دی وۆركشۆپێكی تایبه‌ت به‌ یاسایی ئیداره‌ی مالی فیدراڵی بۆ هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان رێكخست

سه‌عات 11ی پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 24/11/2019، له‌ژێرچاودێری هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ئینستیوتی حوكمرانی كه‌نه‌دی وۆركشۆپێكی تایبه‌ت به‌شێوازه‌كانی دابه‌شكردن ودانانی بودجه‌ و یاسایی ئیداره‌ی مالی فیدراڵی بۆ هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان رێكخست.