Skip to the content

لیژنه‌ی وزه‌و سامانه‌سرووشتییه‌كان راپۆرتى خۆى له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنى نه‌وت ئاماده‌كرد

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنى دواین پێداچوونه‌وه‌ به‌راپۆرتى لیژنه‌كه‌ له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنى نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كانی، سه‌عات 11:30ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سیشه‌مه‌ 7/1/2020، لیژنه‌ى وزه‌و سامانه‌ سرووشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى...

هێمن هەورامی پێشوازیی لە شاندێکی گرووپی لەوەر ساکسۆنیی ئەڵمانی کرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٦/١/٢٠٢٠، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازیی لە پۆڵ پراگاگنا سەرۆکی گرووپی هەرێمی لەوەرساکسۆنیی ئەڵمانی و شاندێکی یاوەری کرد.

لیژنه‌ى دارایی له‌گه‌ڵ سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران پڕۆژه‌یاساى چاكسازى تاووتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردن و روونكردنه‌وه‌ى زیاتر له‌سه‌ر پڕِۆژه‌یاساى چاكسازى، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ ٥/١/٢٠٢٠، لیژنه‌ى دارایی و كاروبارى ئابوورى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى زیاد جه‌بار سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئامانج ره‌حیم سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێم كۆبووه‌وه.‌

سه‌رۆكى په‌رله‌مان ساڵى نوێى زایینى له‌ كوردستانیان و جیهان پیرۆز ده‌كات

به‌بۆنه‌ى هاتنى سه‌رى ساڵی نوێی زایینیه‌وه‌ د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كوردستانیان و ته‌واوى جیهان كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایی لە مامۆستا سەڵاحەدین بەهائه‌دین دەكات

بەبۆنەی بەستنی ھەشتەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و دووبارە ھەڵبژاردنەوەی مامۆستا سەڵاحەدین بەھائەدین بە ئەمینداری گشتی، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایى ئاراسته‌ی...

لیژنەی دارایی بەجیا لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و وه‌زیرى شەهیدان كۆبووەوە

به‌مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕكردنى سه‌رنج و تێبینییه‌كان سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌یاساى چاكسازى، ئەمڕۆ سێشەمە 2019/12/24، لیژنه‌ى دارایی و كاروبارى ئابوورى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بەسەرپەرشتیی هێڤیدار ئەحمەد جێگری سەرۆكى لیژنەو ئاماده‌بوونی...

خولی پایزەی پەرلەمان بۆ 30 رۆژى تر درێژکرایه‌وه‌

له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ پێشنیازه‌بڕیاری رۆژانی بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان كردو خولی پایزه‌ى خۆیشی بۆ 30 رۆژی تر درێژ كرده‌وه‌.

لێژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم وەڵامی ڕاکان جبووری دەداتەوە

رۆژی ٢٣/١٢/٢٠١٩ پۆرتاڵی دەزگای میدیایی رووداو چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت کردووە. پارێزگار دەیەوێت وای نیشان بدات کە دۆخی کەرکوک ئاساییە، لە کاتێکدا لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر دۆخی شارەکە بەرەو خراپ و خراپتر دەچێت، ئەو پڕۆسەکەی ناوناوە...

هێمن هەورامی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برا کریستیانەکان کرد

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان کرد..

لیژنەی پێشمەرگە راپۆرتى خۆى له‌سه‌ر پڕِۆژەیاسای چاکسازی ئاماده‌ ده‌كات

بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێک، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٣/١٢/٢٠١٩، لیژنەی کاروباری پێشمەرگە له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بەسەرپەرشتیی رێڤینگ محه‌مه‌د ھروری سەرۆکى لیژنەو ئامادەبوونی بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ كۆبووه‌وه‌.