Skip to the content

جێگری سەرۆکی پەرلەمان

له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی هێمن هه‌ورامی
وۆرکشۆپێکى تایبەت بەئاماده‌كردنی ڕەشنووسی پێشنیازه‌یاسای ڕەوەندی کوردستانی به‌ڕێوه‌چوو

سه‌عات ٩:٣٠ی سه‌رله‌بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەمە ١٧/١١/٢٠١٩، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان لە ھۆڵی پەناگیری لە ته‌لاری پەرلەمان وۆرکشۆپێکى تایبەت بەئاماده‌كردنی ڕەشنووسی پێشنیازه‌یاسای ڕەوەندی کوردستانی سازكرد.

له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ کۆنسوڵی هیندستان
هێمن هەورامی: "لەم خولەی پەرلەمان دەستووری هەرێمی کوردستان دەنووسرێتەوە"

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٤/١١/٢٠١٩، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە نوسینگەی تایبەتیی خۆی لە ته‌لارى پەرلەمان پێشوازیی کرد لە چاندراموولی کۆمار کۆنسوڵی هیندستان لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری.

جێگری سەرۆکی پەرلەمان و کونسوڵی هۆڵەندا پرسی پڕۆژەی چاکسازییان تاووتوێکرد

پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ ١٤/١١/٢٠١٩، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازیی کرد لە ولیام کۆسین کونسوڵی گشتیی شانشینی هۆڵەنداو شاندی یاوەری.

به‌سه‌رپه‌رشتیی هێمن هه‌ورامی كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی فراكسیۆنه‌كان به‌ڕێوه‌چوو

به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی كاروباری لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانى په‌رله‌مان و دابه‌شكردنی ئه‌ندامان به‌سه‌ر لیژنه‌كاندا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 2019/11/10، به‌سه‌رپه‌رشتیی هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی منی نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان و سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مان، كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی فراكسیۆنه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.

یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر محمد (د.خ) بەرز و پیرۆز ڕاگیرا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ۹/۱۱/۲۰۱۹ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان کوردستان بە یاوەری لێژنەی ئەوقاف لە پەرلەمانی کوردستان بەشداری لە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) لە شاری هەولێر کرد.

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان یادى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) پیرۆز ده‌كات

بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری موسڵمانان حەزرەتی محمد (د.خ)، سه‌رۆكایه‌تیی پەرلەمانی کوردستان له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات و خوازیاره‌ گەڕانەوەی ئەو یادە پیرۆزە ببێتەمایەی زیاتری پێگیربوون بە ئاکارە بەرزە مرۆییەکانی ئەو زاتە پیرۆزە، ئەمەش دەقی په‌یامه‌كه‌یه‌:

جێگری سەرۆکی پەرلەمان پێشوازی لە شاندێکی پەیمانگەی یاسای نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ دەکات

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧/١١/٢٠١٩ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە تەلاری پەرلەمان پێشوازی لە شاندێکی پەیمانگەی یاسای نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ کرد.

شاندەکەی پەیمانگەی یاسای نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ بەسەرۆکایەتی ولیەم سپێنسەر بەرێوەبەری پەیمانگەکە ، خۆشحاڵی خۆیان بەو پێشوازییە دەربڕی و رایانگەیاند ئەوان پێشنیاز دەکەن هاوکاری پەرلەمانی کوردستان بکەن لە رووی راوێژی یاسایی و مەشقپێکردنی ئەندامان لەکاری پەرلەمانییدا .

ڕاگه‌یه‌ندراوى ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى هه‌رێم و سه‌رۆككۆمارى عێراق و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2019/11/5، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆككۆماری عێراقی فیدرال و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك و نوێنه‌رانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان ئه‌نجامدرا بۆ...

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ دوو لێكۆڵه‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ كاروباری سیاسی و ئاسایش كرد

دوای نێوه‌ڕی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 4/11/2019، هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ نوسینگه‌ی خۆی له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ ماریا پێت كۆڤا و گه‌ڵپ ده‌لی هه‌ردوو لێكۆڵه‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ كاروباری سیاسی و ئاسایش له‌ رێكخراوی (SWP) كرد.

به‌سه‌رپه‌رشتیی هێمن هه‌ورامی كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی فراكسیۆنه‌كان به‌ڕێوه‌چوو
سه‌رۆكایه‌تیی چوار لیژنه‌ تازه‌كه‌ى په‌رله‌مان به‌سه‌ر فراكسیۆنه‌كاندا دابه‌شكرا

به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی كاروباری لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانى په‌رله‌مان و دابه‌شكردنی ئه‌ندامان به‌سه‌ر لیژنه‌كان، ئه‌مڕۆ پێنچشه‌مه‌ 24/10/2019، به‌سه‌رپه‌رشتیی هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی منی نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان و سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مان، كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی فراكسیۆنه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.