Skip to the content

سکرتێری پەرلەمان

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی شورای هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، پێشوازییان كرد له‌ شاندێكی باڵای ئه‌نجوومه‌نی شوارى هه‌رێمی كوردستانبه‌سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر سه‌ردار یاسین حه‌مه‌ده‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شوراى هه‌رێم و ئه‌ندامییه‌تی راوێژكارانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌.

داوای دروستكردنی كامپه‌ینێكی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ له‌شكركێشییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوا ده‌كرێت

سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 20.10.2019، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكى په‌رله‌مان و منى نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، پێشوازییان كرد له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپی كه‌ پێكهاتبوو له‌ ئه‌ڤین ئینجیر په‌رله‌مانتاری یه‌كێتیی ئه‌وروپا و كادر كه‌سیرگه‌ په‌رله‌مانتاری سوید.

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بەشداری لە پانێلێکی تایبەت بە کۆتا-ی ژنان دەکات

 پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۱۷/۱۰/۲۰۱۹ منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بەشداری لە پانێلێکی ڕێکخراوی هزرسازیا ئۆپن کرد لەسەر پرسی کۆتا-ی ژنان لەعێراق و هەرێمی کوردستان.

بەسەرپەرشتی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، کۆبوونەوەی سەرجەم فراکسۆنەکان بەرێوەچوو

پاش نیوەرۆی ئەمرۆ ١٤/١٠/٢٠١٩ بە سەرپەرشتی د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمان کۆبوونەوەی هاوبەشی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی سەرجەم فراکسیۆنەکان بەرێوەچوو .

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی جەما
سه‌رۆكایه‌تیی پەرلەمانی کوردستان پیرۆزبایی له‌ کوردانی ئێزدی دەکات

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی جەما-ى ئێزدییه‌كان، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی کوردانی ئێزدی كرد، كه‌ ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

سکرتێری پەرلەمان پێشوازی لە یەکێتیی پیشەکاران و پیاوانی کارى تورکیاو عێراق دەکات

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢/٩/،٢٠١٩ منی نبی قه‌هوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان پێشوازیی لە نەڤاف کلیچ سەرۆکی یەکێتیی پیشەکاران و پیاوانی کارى تورکیا و عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 19ی ئه‌یلولی 2019، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و منی نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر پێشوازیی له‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد.

سه‌رۆككۆمارى عێراق سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18/9/2019، فه‌خامه‌تی د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆككۆماری عێراق سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانی كردو له‌لایه‌ن د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی لێكرا.

دەستەی سەرۆکایەتيی پەرلەمان لەگەڵ چوار پارتی تورکمان کۆبووەوە

پاشنیوەرۆی ئەمرۆ ١٦/٩/٢٠١٩ د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمان سەردانی چوار پارتی سیاسی پێکهاتەی تورکمانیان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن کەنعان شاکر سەرۆکی بێلایەنی تورکمان و دڵشاد چاوشلی سەرۆکی دیموکراتی تورکمانی کوردستان و عیرفان کەرکوکی سەرۆکی پارتی گەلی تورکمان و کاوە محمد ئیبراهیم جیگری سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان و  بە ئامادەبوونی سارا دڵشاد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان  و ژمارەیەک لە سەرکرایەتی پارتەکان پێشوازییان لێکرا و لەبارەگای پارتی گەشەپێدانی تورکمان کۆبوونەوە.

دەستەی سەرۆکایەتيی پەرلەمان لەگەڵ بەرەی تورکمانی کۆبووەوە

نیوەرۆی ئەمرۆ ١٦/٩/٢٠١٩ د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمان سەردانی بەرەی تورکمانی-یان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن ئایدن مەعروف لێپرسراوی بارەگای سەرەکی بەرەی تورکمانی لە هەرێمی کوردستان وهیمداد صباح سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان و بەشێک لە سەرکردایەتی پارتەکە پێشوازییان لێکرا.