Skip to the content

به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی كردنه‌وه‌ى خولی پایزه‌ رۆژی یه‌كشه‌مه‌ 2019/9/1

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی كردنه‌وه‌ى خولی پایزه‌ى ئاساییی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/9/1ی راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ ماده‌ی (7) بڕگه‌ (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌ ماده‌ى (16) و مادده‌كانی (47، 48، 52، 55، 56، 57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی كردنه‌وه‌ى خولی پایزه‌ى ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌مه رێكه‌وتی 2019/9/1 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: یه‌ك ده‌قیقه‌ بێ ده‌نگی وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ مارشی نه‌ته‌وه‌یی.
دووه‌م: كردنه‌وه‌ى خولی پایزه‌ى ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ ماده‌ (18)ه‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
سێیه‌م: وتارى به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ى خولی پایزه‌ى ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق.
چواره‌م: وتارى سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانى كوردستان بۆ خستنه‌ رووى ئه‌وله‌وییه‌تی ته‌شریعییان له‌ وه‌رزى یاسادانانى نوێ ته‌نها له‌ ماوه‌ى (3) خوله‌كدا.