Skip to the content

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە ڕاوێژکاری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ رووبەروو بوونەوەی گەندەڵی کرد

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2019/12/3، منی نبی قهوچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، بەئامادەبوونی سعید هەرکی جێگری سەرۆکی لیژنەی دەسپاکی‌ پێشوازیى كرد له‌ ئه‌نوه‌ر تونسی شاره‌زا له‌ بوارى ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووه‌كان و شاندێكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی هه‌رێمی كوردستان.

له‌دیدارێکدا سکرتێری پەرلەمان كورته‌یەکی سه‌باره‌ت به‌ هه‌نگاوه‌كانی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌رێمی كوردستان باسكرد و ئەم سەردانەیان بە گرنگ وەسف کرد بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەنگاوەکانی بنبڕکردنی گەندەڵی.

له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ئه‌نوه‌ر تونسی شاره‌زا له‌ بوارى ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووه‌كان سوپاسی گرنگی پێدانی پەرلەمانی کوردستانی کرد كه‌ له‌ماوه‌ی كاركردنیاندا هه‌نگاوی باشیان ناوه‌و چاودێرێكی باشبوونه‌ له‌سه‌ر كۆی گشتیی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و كاری مه‌یدانی و به‌دواداچوونی كردارییان كردووه‌و هاوکات به‌پێویستی زانی به‌هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵبدرێت دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی بنبڕ بكرێت و خۆشحاڵیی خۆشی ده‌ربڕی به‌وه‌ى كه‌ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان به‌ ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ له‌هه‌وڵی جدیدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و كۆتایهێنان به‌م دیارده‌یه‌.