Skip to the content

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە کۆمەڵەی پیشەوەران و پیاوانی کاری تورکیا و عێراق کرد

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٨/١٢/٢٠١٩ منی نبی قەهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە شاندێكی کۆمەڵەی پیشەوەران و پیاوانی کاری تورکیا و عێراق کرد کە بەسەرۆکایەتی نەڤاف کلیچ سەرۆکی کۆمەڵەکە سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کردبوو.

 لە دیدارێکدا تیشکخرایە سەر ڕۆڵی پێکهاتەکان بە تایبەت پێکهاتەی تورکمان لە جومگە سەرەکیەکانی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان و سەرجەم ئەو مافانەی خستە روو کە نەتەوەی تورکمان لە هەرێمی کوردستان هەیانە، سەرجەم ئەو دەنگۆیانەشی رەت کردەوە کە گوایە لە هەرێمی کوردستان مافی پێکهاتەی تورکمان پێشێل کرابێت، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان لەمبارەیەوە رایگەیاند سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە و لە ئێستادا پێکهاتەی تورکمان بەشداری کارایان لە دروستکردنی بڕیار لە پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە .

لەلایەن خۆیانەوە شاندی میوان سوپاسی سکرتێری پەرلەمانیان کرد بۆ ئەو پێشوازییەیان و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەو پێکەوەژیانە ئاشتیانەیەی کە لە نێوان سەرجەم نەتەوەکانی هەرێمی کوردستان هەیە و ڕٶلی منی نبی  قوهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستانیان بەرزنرخاند، هاوکات بە فەرمی بانگهێشتی سکرتێری پەرلەمانی کوردستانیان کرد کە بەشدار بێت لە کۆنفرانسی کۆمەڵەکەیان لە شاری مێرسین لە وڵاتی تورکیا،  کە بڕیارە لە ١٨ تا ٢٠ی ١٢ی ٢٠١٩ ئەنجامبدرێت.