Skip to the content

لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان به‌دواداچوون بۆ كیشه‌و گرفتى په‌نابه‌رانى كورد له‌وڵاتى یۆنان دەکات

به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ كیشه‌و گرفتى په‌نابه‌رانى كورد له‌وڵاتى یۆنان، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2019/12/2، لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان ڕه‌وه‌ندى كوردستانى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه‌.
سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ به‌سەرپەرشتیی د.ڕێبوار بابكه‌یى سەرۆکی لیژنەو ئاماده‌بوونى جێگری سه‌رۆكى لیژنه‌و بریارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانى لیژنەکە له‌هۆڵى لیژنه‌ له‌ته‌لارى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو به‌خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند ڕاپۆرت و نوسراوێك ده‌ستیپێكرد كه‌ تایبه‌ت بوون به‌كار و چالاكییه‌كانی لیژنه‌كه‌.
دواتر ته‌وه‌رى سه‌ره‌كیى كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاووتوێ كرا کە بریتی بوو له‌ ڕه‌وشى په‌نابه‌رانى كورد له‌وڵاتى یۆنان، دواى گفتوگۆكردنى ئه‌م پرسه‌و به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى زانیاریى زیاترو به‌دواداچوونى زیاتر بۆ كێشه‌و گرفتى په‌نابه‌رانى كورد له‌وڵاتى یۆنان و چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان لیژنه‌ بریاریادا به‌منزیكانه‌ سه‌ردانى کۆنسوڵخانه‌ى وڵاتى یۆنان بكات و دواتر یاداشتێك له‌سه‌ر پرسه‌كه‌ ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بكات.