Skip to the content

به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (10)ی ئاساییی رۆژی شه‌مه‌ 2019/7/6

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (10)ی ئاساییی رۆژی شه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/7/6ی راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێی حوكمی بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م) له‌ مادده‌ى (16) و برگه‌ی (سَییه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و مادده‌كانی (47، 48، 52، 55، 56، 57)، له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (10)ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2019/7/6 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌می ئه‌و پێشنیازه‌یاساییانه‌ى خواره‌وه‌ به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (79 و 80 و 82) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
1 - پێشنیازی یاساى مرۆڤسازی له‌ هه‌رێمی كوردستان.
2 - پێشنیازی یاسای به‌ خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ى زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه‌ له‌ سنوورى شاره‌وانییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان.
3 - پێشنیازی یاسای هه‌موارى یاسای ژماره‌ (3)ى ساڵی 2009 یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.