Skip to the content

به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (12)ی ئاساییی رۆژی دووشه‌مه‌ 2019/7/8

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (12)ی ئاساییی رۆژی دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/7/8ی راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێی حوكمی بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م) له‌ مادده‌ى (16) و برگه‌ی (سَییه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و مادده‌كانی (47، 48، 52، 55، 56، 57)، له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (12)ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/7/8 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر (پێشنیازی یاسای هه‌موارى یه‌كه‌می یاسای ژماره‌ (3)ى ساڵی 2009 یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و خستنه‌ڕووی راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (90 و 91 و 93 و 96 و 97) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان).