Skip to the content

به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (2)ی نائاساییی رۆژی پێنجشه‌مه‌ 2019/8/1

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (2)ی نائاساییی رۆژی پێنجشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/8/1ی راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێی حوكمی بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م) له‌ مادده‌ى (16) و برگه‌ی (سَییه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و مادده‌كانی (47، 48، 52، 55، 56، 57)، له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (2)ى نائاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌مه رێكه‌وتی 2019/8/1 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پێشنیازی بڕیارى (دیاریكردنی رۆژی 2019/8/3 وه‌ك رۆژی كۆمه‌ڵكوژیى ئێزدییه‌كان به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (87 و 88 و 89) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.