Skip to the content

سكاڵایه‌كی سه‌رۆكی په‌رله‌مان مافی ده‌نگدان بۆ هه‌زاران كوردستانى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12-11-2019 سكاڵایه‌كی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌دادگای فیدراڵی په‌سه‌ند كرا.
دوای ئه‌وه‌ى د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ناوى په‌رله‌مان و به‌هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان سكاڵای یاسایی دژى بڕگه‌كانی (3,12,16,17 ) ى هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له‌دادگای فیدراڵی له‌رێگه‌ی پارێزه‌ر سه‌ردار هه‌ركى كه‌ له‌لایه‌ن دەستەی سەرۆکایەتی بۆ ئه‌و كاره‌ راسپێردرابوو تۆماركردو دادگاش سكاڵاكه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كلاكرده‌وه‌و به‌مه‌ش مافی ده‌نگدان بۆ هه‌زاران كوردستانى له‌ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
له‌مانگی حه‌فتی ئه‌مساڵدا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌موار كرده‌وه‌و به‌جۆرێك كه‌ له‌گه‌ڵ دەقەکانی دەستووری عێراقدا کۆک نەبوو و بەهۆیەوە ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییان له‌ مافی ده‌نگدان بێبەش دەبوون بە تایبەت ئەو هاووڵاتییە کوردانەی کە لە ناوچەکانی خۆیان ئاوارەبوونەو لەئێستادا ناتوانن بگەڕێنەوەناوچەکانیان،و ئەوانەشی تۆماری شارستانی و کارتی خۆراکیان هاوتا نیە،کە لە هەردوو باردا هەزاران کوردستانی لە مافی دەنگدان بێبەش دەبوون.