Skip to the content

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد

د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە بۆنەی سەرکەوتنی دەیەمین کۆنگرەی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڵێن عبدالله سکرتێری گشتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

بەڕێز بەڵێن عبدالله سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

بەبۆنەی سەرکەوتنی دەیەمین کۆنگرەی حزبی  زەحمەتکێشانی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەک سکرتێری گشتی، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەنجومەنی هەڵبژێردراو وسەرجەم ئەندامانتان دەکەم، هیوادارم لەکار وئەرکەکانتان سەرکەوتوو بن لەپێناو هێنانەدی وچەسپاندنی یەکڕیزی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان وپاراستنی قەوارەکەی.

د.ڕێواز فایەق

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

٢٨/١١/٢٠١٩