Skip to the content

شاندێكی لیژنه‌ى ده‌سپاكیى په‌رله‌مان سه‌ردانی دهۆك ده‌كات

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 2019/11/28، شاندێکی لیژنەی دەسپاکیى په‌رله‌مانى كوردستان کەپێکھاتبوو لە شیرین ئەمین سەرۆکی لیژنەو سەعید مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی لیژنەو لیلی عبدالجبار و شنۆ ئەشقی ئەندامانی لیژنەكه‌و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ سەردانی دادگای تێھەڵچوونەوەی دھۆک دادوەر سدقی سەلیم دادوەری لێکۆڵینەوەی دەسپاکیی کرد.
ھەرھەمان ڕۆژ شاندەکە سەردانی نوسینگەی دەستەی دەسپاکیی ئاکرێیان کردو له‌لایه‌ن عبدالجبار زێباری به‌رپرسی نوسینگه‌كه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا و له‌ هه‌ردوو دیداره‌كه‌دا شاندی لیژنه‌ى ده‌سپاكیی په‌رله‌مان مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یانیان روونكرده‌وه‌ كه‌ بۆ ئاگاداربوونه‌ لەئیش و کاری دۆسییەکانی بواری گەندەڵی و ئەدای لێکۆڵینەوەکانی دەستەی دەسپاکی لەو ناوچانە و هه‌ر له‌دیداره‌كاندا چەندین پرس و دۆسییه‌ی بواری گەندەڵی باسیان لێوه‌ كرا.