Skip to the content

لیژنه‌ى ره‌وه‌ندى كوردستان تاتوێى ده‌ره‌نجامى پێشنیازه‌ یاسایه‌ك ده‌كات

بۆ تاوتوێكردنى ئاماده‌كردنى پێشنیازه‌ یاساى ره‌وه‌ندى كوردستان، پێشنیوه‌ڕرى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ ٢٦/١١/٢٠١٩ به‌سه‌رپه‌رشتى د.رێبوار عه‌بدولره‌حمان بابكه‌یی لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان كۆبۆوه.‌

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و بڕٍیارده‌ر و ئه‌ندامانى لیژنه‌ به‌شدارییان كردوو تیشكیان خسته‌سه‌ر ئاكام و ده‌ره‌نجامى ئه‌و وۆرك شۆپه‌ تایبه‌ته‌ى له‌ماوه‌ى رابردوو لیژنه‌كه‌ ئه‌نجامى دابوو سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كردنى یاسایه‌ك تایبه‌ت به‌ ره‌وه‌ندى كوردستانى.

له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ لیژنه‌كه‌ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى پێشنیازه‌ یاساكه‌و به‌رژه‌وه‌ندى ره‌وه‌ندى كوردستانى بڕیاریدا بۆ ئه‌وه‌ى له‌ نزیكه‌وه‌ گوێبیستى كێشه‌و گرفت و داخوازییه‌كانى كوردستانیان بن و لەگەڵ ڕێکخراو و فیدراسیۆنە نێودەوڵەتیەکان هاوکار و هەماهەنگ بن سه‌ردانى هەریەک لە وڵاتانى ئه‌مریكا و ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانى ئه‌وروپا بکەن.