Skip to the content

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی چه‌ند لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی بۆ چه‌ند پرسێك پێكده‌هێنیت

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی په‌روه‌رده‌یی، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/11/27 لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی عبدالسلام دۆڵه‌مه‌ڕی سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانى لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر ئه‌و نوسراو و یاداشت و داواكارییانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ كرابوون و كاری پێویستیان له‌سه‌ركراو ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداركران به‌مه‌به‌ستی به‌دوا داچوون.
دواتر ده‌رئه‌نجامی سه‌ردانیكردنی لیژنه‌ی لاوه‌كی كه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی خوێندنی سریانی له‌ پارێزگای دهۆك پێكهێنرابوو خوێندرایه‌وه‌و سه‌رجه‌م كێشه‌و گرفته‌كان خرانه‌ڕوو و بڕیاردرا كار له‌سه‌ر كێشه‌كان بكرێت و به‌دواداچوونی جدیی له‌سه‌ر بكرێت.
له‌كۆتایدا بڕیاری دروستكردنی دوو لیژنه‌ درا كه‌ یه‌كێكیان سه‌ردانی زانكۆی ئه‌مریكی بكه‌ن و به‌دواداچو,ن بۆ سكاڵای ژماره‌یه‌ك قوتابی بكه‌ن كه‌گوایه‌ ئه‌م زانكۆیه‌ بڕیاری داشكانی نرخی جێبه‌جی نه‌كردووه‌، لیژنه‌ی دووه‌میش سه‌ردانی زانكۆی سۆران ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌تسی به‌دواداچوون له‌سه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی وانه‌ی عبوری قوتابیان له‌م زانكۆیه‌و دواتر ده‌رئه‌نجامی به‌دواداچوونه‌كان وه‌ك ڕاپۆرت ده‌هێندرێته‌وه‌ لیژنه‌و بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه‌ ده‌درێت.