Skip to the content

به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (3)ی ئاساییی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ 2019/9/29

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (3)ی ئاساییی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/9/29ی راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێی حوكمی بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م) له‌ ماده‌ى (16) و برگه‌ی (سَییه‌م) له‌ ماده‌ی (18) و بڕگه‌ى (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ماده‌ى (20) و ماده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (3)ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌مه رێكه‌وتی 2019/9/29 به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌موارى یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (90، 91، 93، 96، 97، 125)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.