Skip to the content

به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاساییی خولی پایزه‌ى رۆژی چوارشه‌مه‌ 2020/9/2

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاساییی خولی پایزه‌ى رۆژی چوارشه‌مه‌ ‌ رێكه‌وتی 2020/9/2ى راگه‌یاند، كه‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (16) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (20) و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (1)ی پاش نیوه‌رۆ رۆژی چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2/9/2020 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: یه‌ك ده‌قیقه‌ بێ ده‌نگ وه‌ستان بۆ ڕێزلێنان له‌ گیانی شه‌هیدانی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ مارشی نه‌ته‌وه‌یی.
دووه‌م: كردنه‌وه‌ی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م / دووه‌م) له‌ مادده‌ی (7)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده ‌(18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
سێیه‌م: وته‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق.
چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌ هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
پێنجه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پرۆژه‌ یاسای (فرۆشتن و به‌كرێدانی مایه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق) به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (83) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.