Skip to the content

لیژنه‌ی ته‌ندروستی لەبارەی نرخی نەخۆشخانە تایبەتەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە

سەبارەت بە نرخی نەخۆشخانە تایبەتەکان لێژنەی تەندروستی لەپەرلەمانی کوردستان دوابەدوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ وه‌زیری ته‌ندروستی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان و نوێنه‌ری داواكاری گشتی و سه‌ندیکاكانی بواری ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م نوێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رانی نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كان ئه‌نجامدا،و لەمبارەیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی لیستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كان بۆ نه‌خۆشانی كۆرۆنا ، له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌ركی په‌رله‌مانیی و کاری لیژنه‌كه‌مان بۆ بەدواداچوونی بابه‌ته‌كه‌مان، ئه‌مڕۆ ١١/٨/٢٠٢٠ كۆبونه‌وه‌یه‌ك به‌ ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مانی كوردستان ‌و وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم و نوێنه‌ری داواكاری گشتی و سه‌ندیاكاكانی بواری ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م نوێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رانی نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كان ئه‌نجام درا و گه‌یشتین به‌و بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌: ١- ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی پێویستیان به‌ به‌شی چاودێری چر ده‌بێت و له‌ نه‌خۆشخانه‌ حكومه‌ییه‌كان شوێنیان نیه‌، له‌مه‌ودوا له‌ نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كان به‌ خۆڕایی چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، و كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بێته‌ ته‌واوكه‌ری كه‌رتی گشتی له‌ خزمه‌تگه‌یاندن به‌و نه‌خۆشانه‌، به‌ بێ به‌رامبه‌ر . ٢- ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ ئاره‌زووی خۆیان ده‌یانه‌وێ بچنه‌ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت ، بڕی ٥٠% ی ئه‌و نرخانه‌یان بۆ دهاده‌شكێندرێت كه‌ لەلیستی پێشوو بڵاو كراوەتەوه‌ .

به‌هیوای ته‌ندروستی باش بۆ هه‌موو لایه‌ك.

لیژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مانی كوردستان

١١/٨/٢٠٢٠