Skip to the content

لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشت و گوزار کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

بەمەبەستی گفتوگۆ کردن لەسەر چەند پرسێک نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١٠/٨/٢٠٢٠ لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەوگەیاندن و گەشت و گوزار بەسەر پەرشتی لوقمان وەردی سەرۆکی لیژنە و ئامادەبونی جێگر و بڕیار دەر و ئەندامانی لیژنە کۆبونەوە .

لەکۆبونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر ناوەرۆک و مادە و بڕگەکانی پێشبیازە یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار و کەلەپور لەھەرێمی کوردستان ، کەلەدانیشتنەکانی ڕابردوی پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە و ئاراستەی لیژنەکە کراوە بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرت بۆ ئەوەی ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکرێت و خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت، بەشداربوانی کۆبونەوەکە ڕاو سەرنج و تێبینیەکانیان لەسەرمادەو بڕگەکان خستە ڕوو وە بڕیار درا کۆبونەوە یەکی ھاوبەش لەگەڵ لیژنەی ڕۆشنبیری ئەنجام بدەن و ڕاپۆرتی کۆتای ئامادە بکەن.

ھەر لە كۆبونه‌وه‌كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو سكاڵا و یاداشتانه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌ندامان و لیژنه‌ كرابون خوێندرانه‌وه‌ و دوای گفتوگۆی نێوان ئه‌ندامان بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه‌ درا و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون و چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كانیان .