Skip to the content

راپۆرتى هاوبه‌ش و كۆتایى لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌یاساى چاكسازى ئاماده‌ ده‌كرێت

به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستن و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ى راپۆرتی هاوبه‌ش و كۆتایی لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان به‌ڕه‌چاوكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ى كه‌ له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پڕۆژه‌یاساى چاكسازى خرابوونه‌ڕوو، سه‌عات 12ى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 14/1/2020، لیژنه‌كانى كاروبارى یاسایی، دارایی و ئابوورى، ناوخۆ، كاروبارى شه‌هیدان، پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌هۆڵى لیژنه‌ى كاروبارى یاسایی له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ د.ڤالا فه‌رید وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان و ئامانج ره‌حیم سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.
مه‌به‌ست له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ یه‌كخستن و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ى راپۆرتی هاوبه‌ش و كۆتایی لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌ به‌ڕه‌چاوكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ى كه‌ له‌دانیشتنی ژماره‌ (14)ى ئاسایی په‌رله‌مان له‌ڕۆژانى یه‌كشه‌مه‌و دووشه‌مه‌دا 12و 13/1/2020، له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پڕۆژه‌یاساى چاكسازیدا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و ستافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئاماده‌ی هه‌ردوو دانیشتنه‌كه‌ بوون خرابوونه‌ڕوو.