Skip to the content

لیژنه‌ى ده‌سپاكی چه‌ند پرسێكی گرنگ تاووتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌ند نوسراوێك، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2020/1/14، لیژنه‌ی ده‌سپاكی له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی شیرین ئه‌مین سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ له‌ هۆڵی لیژنه‌ به‌ڕێوه‌چوو سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو و سكاڵا و یاداشت و داواكارییانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌و ئه‌ندامانى كرابوون خوێندرانه‌وه‌و دوای گفتوگۆو گۆڕینه‌وه‌ی ڕاوبۆچوونه‌كانی ئه‌ندامان بڕیاری پێویستییان له‌باره‌وه‌دراو ئه‌وانه‌ی پێویستیان به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ هه‌بوو وه‌ڵامدرانه‌وه‌و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداركران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنیان كه‌ به‌شێكی زۆری نوسراوه‌كان له‌سه‌ر پرسی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی وڵات بوون.
هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی زیاتر بۆ چه‌ند پرسێکی پەیوەندیدار بەکاروباری لیژنەكه‌، بڕیاری دروستكردنی چه‌ند لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی درا بۆ به‌دواداچوون لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و داواکارییانەی كه‌ ئاراستەی لیژنەكه‌ کرابوون.