Skip to the content

لیژنه‌ى شه‌هیدان داواى زوو گه‌ڕاندنه‌وه‌ى رووفاته‌كانى سه‌ماوه‌ ده‌كات

♣بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و بڕگه‌و مادانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌ شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى له‌ پڕۆژه‌یاساى چاكسازیدا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2020/1/15، لیژنه‌ی كاروبارى شه‌هیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌ربه شتیى سوسن محه‌مه‌د میرخان سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و بڕگه‌و مادانه‌ى كه‌ له‌ پڕۆژه‌یاساى چاكسازیدا په‌یوه‌ستن به‌شه‌هیدان و جینۆسایدو زیندانیانى سیاسى گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ دێت و كه‌ له‌دوو رۆژى رابردوو زیندانیانى سیاسى ناڕه‌زایی و نیگه‌رانیان له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ربڕى بوو.
له‌ته‌ورێكی دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌هێناوه‌ى رووفاتی ئه‌نفالكراوان له‌ گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كانى سه‌ماوه‌ كراو لیژنه‌ به‌نووسراوى فه‌رمى داواى له‌وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى حكومه‌تى هه‌رێم كرد كه‌ په‌له‌ بكات له‌هێنانه‌وه‌ى ئه‌و روفاتانه‌.