Skip to the content

لیژنه‌ى كشتوكاڵ راپۆرتى كۆتایی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى بیمه‌ى كشتوكاڵى په‌سه‌ندكرد

به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى سه‌رنج و تێبینى و پێشنیازه‌كانی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌یاسای بیمه‌ی كشتوكاڵی، سه‌عات 10ى به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2020/1/15، لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازه‌كانی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌یاسای بیمه‌ى كشتوكاڵى تاووتوێ كراو جارێكى دیكه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌سه‌رجه‌م ماده‌و بڕگه‌كانى پڕۆژه‌یاساكه‌ كه‌ له‌دوانزه‌ ماده‌ پێكهاتووه‌ كراو راپۆرتى كۆتایی لیژنه‌كه‌ نوسرایه‌وه‌.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌وه‌ راپۆرتى كۆتایی په‌سه‌ندكراو ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان كرا بۆئه‌وه‌ى بخرێته‌ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كانه‌وه‌.