Skip to the content

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەشداری لە پرسەی قەشە دنحا تۆما یوسف کرد

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ۱٤/۱/۲۰۲۰ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەشداری لە پرسەی قەشە دنحا تۆما یوسف قەشەی کۆیە و هەرمۆتە کرد.

لە پرسەکەدا هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پرسەباری خۆیی و پەرلەمانی کوردستان ئاراستەی ئه‌ساقیفه‌ی ئەبڕەشیە‌ی ئه‌ربیلی كلدانی و بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆش بوو قەشە دنحا تۆما یوسف و کەسوکاری خوالێخۆش بوو کرد کە بە هۆی کارەساتێکی دڵتەزێن لەرێگای کۆیە و هەرمۆتە کۆچی دوایی کرد.