Skip to the content

به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ى رۆژی یه‌كشه‌مه‌ 2020/7/26

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ى رۆژی یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/7/26ى راگه‌یاند، كه‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى رۆژی یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 26/7/2020، به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه‌و پێشنیازه‌ یاسایانه‌ی خواره‌وه‌ پشت به‌ستن به‌ بڕیاری ژماره‌ (5)ی ساڵی 2020 و حوكمی مادده‌كانی (79، 80)و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌مادده‌ی (83)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
1- پرۆژه‌ یاسای (له‌ ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان).
2- پێشنیازی یاسای (به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی شوێنه‌وارو كه‌له‌پوور له‌هه‌رێمی كوردستان-عیراق).
3 - پێشنیازی یاسای (ڕێكخستنی میدیای ئه‌لیكترۆنی له‌هه‌رێمی كوردستان-عیراق).
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر داواكاریی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (سۆران عمر سعید) له‌ئه‌ندامیه‌تیی په‌رله‌مان به‌پێی حوكمی خاڵی ( 1، 2) له‌برگه‌ی دووه‌می مادده‌ی (25) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرت و گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌:
1ـ خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی لیژنه‌ی (كاروباری پێشمه‌رگه‌و ناوچه‌ كورستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم) سه‌باره‌ت به‌دۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و هێرشه‌كانی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، به‌ئا‌ماده‌بوونی به‌رێز (وه‌زیری ناوخۆ)و (وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه‌)و (وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانووستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا)و ده‌سته‌ی گشتیی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عیراق.
2ـ خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی هاوبه‌شی لیژنه‌ی (كاروباری پێشمه‌رگه‌)و (ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان)و (په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی) سه‌باره‌ت به‌دۆخی ناوچه‌ سنوورییه‌كان.
3ـ خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی لێژنه‌ی ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به‌په‌تای (كۆڕۆنا) كۆڤید19، به‌ئاماده‌بوونی (وه‌زیری ناوخۆ)و (وه‌زیری ته‌ندروستی) له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عیراق.
چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
پێنجه‌م: خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری سه‌باره‌ت به‌ (دۆخی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان) به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان وه‌زیری دارایی و ئابووری وه‌زیری پلاندان و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانووستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداو سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عیراق.