Skip to the content

هەڵسەنگاندنێک بۆ کاروچالاکی لێژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە ماوەی ٧ مانگی ڕابردووی ساڵی ٢٠٢٠

لەهەڵسەنگاندنێکدا لە ماوەی نێوان  ١٥/١/٢٠٢٠ تاکو ٢٧/٧/٢٠٢٠ سەرەرای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و قەدەغەی هاتووچۆ، چالاکی لێژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان خراونەتەڕوو کە لە ماوەی ٧ مانگی ڕابردوو بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجامدراون،و هەڵسەنگاندن بۆ کۆبوونەوەکان و ڕیزبەندی و پلەی کاروچالاکی لێژنەکان بە پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن بۆ سەرجەم لێژنەکانی پەرلەمانی کوردستان خراونەتەڕوو.

هەریەک لە لێژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ و لێژنەی شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەلەی یەکەمدان بە کۆکردنەوەی ١١٫٥ خاڵ، و هەر یەک لە لێژنەی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەتان و لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پلەی دووەمیان بە کۆکردنەوەی ١١ خاڵ بەدەست هێناوە، لێژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەر بە ١٠٫٩ خاڵ لە پلەی سێیەم ، و لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی بە ١٠٫٥ خاڵ لە پلەی چوارەم، و لێژنەکانی کاروباری یاسایی، و کاروباری پێشمەرگە، و ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان بە کۆکردنەوەی ١٠ خاڵ لە پلەی پێنجەم دان، و لێژنەی دەستپاکی بە ٩ خاڵ لە ڕیزبەندی شەشەم، و لێژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشت و گوزار بە کۆکردنەوەی ٨ خاڵ لە پلەی حەوتەم، و لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بە ٧ٚ خاڵ لە پلەی هەشتەم، و لێژنەی دارایی و کاروباری ئابووری بە ٦٫٧ خاڵ لە پلەی نۆیەم، و هەردوو لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە پلەی دەیەم دان بە کۆکردنەوەی ٦٫٥ خاڵ، و لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری پلەی یازدەیان بەرکەوتووە بە کۆکردنەوەی ٥٫٥ خاڵ،و لێژنەی کاروباری پەرلەمان و سکاڵا و لێژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان بە ٤٫٥ خاڵ لە پلەی دوازدەهەم ، و کۆتا لێژنەش لێژنەی سامانە سروشتیەکان و پیشەسازی و بازرگانیە کە تەنها بە ٣٫٤ خاڵ لە کۆتایی ڕێزبەندییەکەدان.

لە بەشێکیتری هەڵسەنگاندنەکەدا ناوی ئەو پەرلەمانتارانە هاتووە کە لە کۆبوونەوەی لێژنە هەمیشەییەکان بە مۆڵەت و بێ مۆڵەت ئامادەنەبوونە.

شایانی باسە بەپێی بڕگەی دووەم لە ماددەی ٣٠ ی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان پێویستە هەر لێژنەیەک بەلای کەمی مانگی دوو کۆبوونەوە ئەنجامبدات،و ئەم هەڵسەنگاندنەش بە پێوەری زانستی و ئەکادیمی کراوە و ڕیزبەندی بۆ لێژنەکان و کاروچالاکیەکانیان دیاریکراوە.

لەم لینکانەی خوارەوە هەڵسەنگاندنەکان ببینە...

*کۆبوونەوەی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە حەوت مانگی ساڵی ٢٠٢٠

*ڕیزبەندی و پلەی کاروچالاکییەکانی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان بە پێی پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن بۆ مانگی (٧،٦،٥،٤،٣،٢،١)

*ڕیزبەندی پلەی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ مانگەکانی (٧،٦،٥،٤،٣،٢،١) ٢٠٢٠

*کاروچالاکییەکانی لیژنەی کاروباری یاسایی بۆ مانگەکانی (٧،٦،٥،٤،٣،٢،١/١٥) ٢٠٢٠