Skip to the content

په‌رله‌مانى كوردستان كۆتاییهاتنی خولی به‌هاره‌ى خۆى راگه‌یاند

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڕیارى راگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی خولی به‌هاره‌ى خۆى راگه‌یاند، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌:
به‌پێی بڕیاری ژماره‌ (6)ی ساڵی 2020، ماوه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌ 2020/7/31، كۆتایی دێت، پاڵپشت به‌م بڕیاره‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری ڕاگه‌یاندنی كۆتاییهێنانی (خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان)یدا.