Skip to the content

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ی. ن. ک کرد

بۆکۆچیدوای خوالێخۆشبوو تامینە ئەحمەد دایکی هاوسەری کۆسرەت رەسول علی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی ی.ن.ک، منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

بەرێز / کاک كۆسرەت ڕەسول عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ی. ن. ک.

بە دڵێکی خەمناکەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (تەمینە ئەحمەد عەلی)مان پێگەیشت، كە دەكاتە دایکی ھاوسەری بەرێزتان، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەرێزتان و خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەکەین، لە خوای گەورە داواکارین کە گیانی خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سێبوری و ئارامی بە دڵی هەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

منی نبی قهوەچی

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان

٢٤/٦/٢٠٢٠