Skip to the content

گشتاندنێك سه‌باره‌ت به‌ده‌ستبه‌رداربوونی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى په‌رله‌مانتاران له‌مووچه‌ی خانه‌نشینییان

نوسینگه‌ى سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانى كوردستان به‌نوسراوی ژماره‌ 958/4/4 له‌ڕێكه‌وتى 21\5\2020، به‌ئیمزاى ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د ئیسماعیل سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان گشتاندێكی سه‌باره‌ت به‌ده‌ستبه‌رداربوونی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى په‌رله‌مانتارانى خولی پێنجه‌م و په‌رله‌مانتارانی خانه‌نشین له‌خوله‌كانی پێشووتر له‌مووچه‌ی خانه‌نشینییان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی كوردستان كردو تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ده‌توانن له‌ رێكه‌وتى 2020/7/1 ه‌وه‌ بۆ ماوه‌ى (30) رۆژ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن، ‌ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قى نوسراوه‌كه‌یه‌‌: