Skip to the content

به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاساییی خولی پایزه‌ى رۆژی چوارشه‌مه‌ 2020/9/16

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاساییی خولی پایزه‌ى رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/9/16ى راگه‌یاند، كه‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (2)ی پاشنیوه‌ڕۆى رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 16/9/2020، به‌مشێوه‌یه‌ بێت:

یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی (كاروباری كۆمه‌ڵاَیه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ)و خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پلانی (وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵاَیه‌تی) سه‌باره‌ت به‌دۆخی چاكسازییه‌كان و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌ناو چاكسازییه‌كان بۆ به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (كۆڤید 19)، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز وه‌زیری (كاروكاروباری كۆمه‌ڵاَیه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی حوكـمی برگـه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (66) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.