Skip to the content
Menu

سالم تۆما كاكۆ

 

زانيارى کەسی

ناو سالم تۆما كاكۆ
نازناو  
نەتەوە كورد
ئایین  كریستیان
 شوێن و مێژووی لەدایکبوون 1/11/1955 هه‌ولێر/ شه‌قلاوه‌
شوێنی نیشتەجێبوون  
ئاستى خوێندن به‌كالۆریۆس له‌كارگێری وئابووری – زانكۆی موسڵ
پسپۆری و شارەزایی  

فراکسیۆن

 

ئەندامییەتی لە لیژنەکان 

  1. جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكال و ئه‌ندامی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و ووزه‌و سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان

پوختەیەک لەپۆست و کارەکانی پێشوو

  1. یاریده‌ده‌ری ژمێریاری بووه‌ له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئیشغالی هه‌ولێر.
  2. به‌رێوه‌به‌ری ژمێریاری بووه‌ له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئیشغالی هه‌ولێر له‌ساڵی 1989.
  3. له‌ئایاری 1992 به‌ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری ئیداره‌ی كڵێسای (مريم العذراء) الكلدانیه‌ له‌شه‌قلاوه‌و بۆته‌ به‌رپرسی دارایی.
  4. له‌گۆڤاری الینبوع ی كڵێسای (مريم العذراء) شه‌قڵاوه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن بووه‌.
  5. له‌ 18/7/1992 به‌فه‌رمی چۆته‌ ریزی بزووتنه‌وه‌ی ئاشووری دیموكراتی.
  6. ساڵی   1992 له‌ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ناوه‌ندی مارگۆرگیسی رۆشنبیری بووه‌ له‌شه‌قڵاوه‌.
  7. ساڵی  1992 له‌ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی كاریتاسی كڵێسای كاسۆلیكی (اخویه‌ المحبه)‌.
  8. له‌ 17/8/1992 به‌به‌رپرسی نووسینگه‌ی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن دامه‌زراوه‌و تا 23/12/1999 به‌رده‌وامبووه‌ له‌و پۆسته‌.
  9. له‌كۆنگره‌ی دووه‌می بزووتنه‌وه‌ی ئاشووری دیموكراتی به‌ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه‌و بۆته‌ لێپرسراوی مه‌كته‌بی ئیدارو دارایی و به‌شداری چه‌ندین كۆنفرانس وكۆبوونه‌وه‌ی گشتی ناوه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ی عیراقی كردووه‌و نوێنه‌رایه‌تی پارته‌كه‌شی كردووه‌ له‌چه‌ندین كۆنفرانس وبۆنه‌ی هاوشێوه‌دا.
  10. له‌ئازاری 2001 دووباره‌ بۆ سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌كه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌و بۆته‌ جێگری سكرتێری گشتی، له‌ ساڵی 2006 بۆته‌ راوێژكاری كۆمیته‌ی ناوه‌دی بزوووتنه‌وه‌كه‌.
  11. له‌ 23/12/1999 بۆته‌ به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی وه‌زیری ووزه‌و پیشه‌سازی تا 14/5/2006 و له‌تشرینی یه‌كه‌می 2002 به‌راوێژكاری وه‌زاره‌ته‌كه‌ش دامه‌زراوه‌ .
  12. ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ئابووریناسانی عیراقه‌ .
  13. ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ئابووریناسانی كوردستان و سه‌ندیكای ژمێریاران و ووردبینانی كوردستانه‌.
  14. ئه‌ندامی فه‌خری له‌ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی عیراقی – ئه‌مریكییه‌.

په‌یوه‌ندیكردن

ئیمه‌یل:

مۆبایل: