Skip to the content
Menu

نەژاد عزیز سورمێ

زانيارى کەسی

ناو نەژاد عزیز سورمێ  
نازناو  
نەتەوە كورد
ئایین موسلمان
 شوێن و مێژووی لەدایکبوون 1953 ـ گەڵاڵە (ناوچەی باڵەكایەتی)
شوێنی نیشتەجێبوون هەولێر
ئاستى خوێندن بەكالۆریۆس  لە ئاداب بەشی شوێنەوارناسی – كۆلیژی ئاداب ـ زانكۆی بەغدا – 1986
پسپۆری و شارەزایی  

فراکسیۆن

پارتی دیموكراتی كوردستان

ئەندامییەتی لە لیژنەکان 

  1. ئەندامی 

پوختەیەک لەپۆست و کارەکانی پێشوو

  1.  ــ  22 كتێبی چاپكراوی هەیە لە بواری شیعر وشێوەكاری و لێكۆڵینەوەی ڕۆژنامەنووسی و وەڕگێڕاندا  كە هەندێكیان چاپی دووەم و سیێەمی یان كراوەتەوە .
  2. ــ لە كۆتایی شەستەكانەوە لە ڕیزەكانی یەكێتی قوتابیانی كوردستان دا كاری كردووە.
  3. - لە ساڵی 1971 وە لە چەندین چالاكی ڕۆشنبیری و ڕۆژنامەنووسیدا بەشداری كردووە .
  4. ــ لە ساڵی 1972 وە ماوەی 3 ساڵ لە بەشی پەخش و ڕاگەیاندنی مەكتەبی سیاسی پارتی  كاری كردووە ، هاوكات وەكو پەیامنێری ڕۆژنامەی (برایەتی ـ التاخی)  بووە لە بەغدا تا وەستانی ڕۆژنامەكە لە 12 ئاداری 1974 دا .
  5. ــ ساڵی 1974 وەكو یەكەمین (پەیامنێری جەنگ ) ی ڕادیۆیی دەنگی كوردستان  لە بەرەكانی شەڕ كاری كردووە تا نسكۆی شۆڕش بەردەوام بووە.
  6.  لە (1992 ـ 2000) سكرتێری ڕۆژنامەنووسیی سەرۆك مسعود بارزانی بووە.
  7. - ساڵی 2000 بەرپرسی (دەزگای برایەتی و خەبات) بووە تا ساڵی 2001 كە پێكهاتبوو لە ڕۆژنامەی (برایەتی) ڕۆژانە و هەفتانەی (خەبات) و هەفتانەی (ئەدەب و و هونەر) و گۆڤاری (سەنتەری برایەتی) و هەفتانەی (برایەتی وەرزش) .
  8. - لە سەرەتای دامەزراندنی مەكتەبی ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی ئەندامی ئەو مەكتەبەیە.
  9. - لە ساڵی 2004 ـەوە تا ئێستا (2012) وەكو سەرنووسەری ڕۆژنامەی رۆژانەی  (خەبات) زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان و مانگانەی (هێلانەی منداڵان) و هەفتانەی (خەباتی وەرزش) بەردەوامە .
  10. - لە ساڵی 1974 وە ئەندامی یەكێتی نووسەرانی كوردە و دوای كۆنگرەی (ڕاپەڕین)یش تا كۆنگرەی ئەم دواییە ئەندامی دەستەی باڵای ئەو یەكێتیە بووە .
  11. - ئەندامی سەندیكای شوێنەوارناسانی كوردستانە.
  12. - ئەندامی كۆمكاری زیندانە سیاسیەكانی كوردستانە.
  13. - خێزاندارە و 5 منداڵی هەیە ( 3 كچ و 2 كور)

په‌یوه‌ندیكردن

ئیمه‌یل:: nazhadsurme@gmail.com

مۆبایل: