رێكخراوی گه‌نجانی بوێر به‌هاوكاری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران كۆنفرانسێك به‌رێوه ده‌بات
له‌رۆژانی 14-15/8/2018 رێكخراوی گه‌نجانی بوێر به‌هاوكاری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران و به‌پشتیوانی رێكخراوی NED كۆنفرانسێكی زانستی و ئه‌كادیمیان له‌ژێر ناونیشانی (پرۆژه‌ی هاندانی هاوڵاتیان بۆ گفتوگۆكردنی سیسته‌می سیاسی له‌هه‌رێم) له‌هۆلی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارن له‌شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌برد.
لەوتەیەکیدا فواد ئەحمەد بەرپرسی سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان وێرای دەستخۆشی لەرێکخراوەکە، ئەوەی روونکردەوە کە سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان لە چوارچێوەی پەیماننامەی هاوبەشی نێوان دەسەڵاتە گشتیەکان و رێکخراوەکانی کۆمەلگەی مەدەنی کە پەرلەمان دەنگی لەسەرداوە، هاوکارو پشتیوانی رێکخراوەکان دەبێت.
له‌كۆنفرانسه‌كه و له‌دوو پانێلی جیاوازدا سیستمه‌كانی حوكمرانی له‌دونیاو گونجاوترینیان بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن پسپۆرانه‌وه خرانه‌روو له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانیشه‌وه گفتوگۆی چڕیان له‌باره‌وه كرا‌و ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كران .
پێویسته بوترێت پانێلیسته‌كان بریتی بوون له مامۆستایانی زانكۆ‌و راوێژكارانی په‌رله‌مان و هه‌روه‌ك چه‌ندین مێوان كه پسپۆری بواره‌كه‌بوون له كۆنفرانسه‌كه ئاماده‌بوون.