Skip to the content
Menu

پەرلەمانی کوردستان کار لەسەر نوسینەوەی رێساکانی هەلسوکەوتی پەرلەمانی دەکات

رۆژانی یەکشەممەو دووشەممە (16-17)/2019/6 پەیمانگەی دیموکراسی نیشتیمانی (NDI) بەهەماهەنگیی سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان، وۆڕکشۆپێكى له‌ ژێر ناوونیشانى (رێساکانی هەڵسوکەوتی پەرلەمانی ) بۆ سەرۆکایەتیی لیژنە و فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان رێکخست.
لەدەستپێکی وۆرکشۆپەکەدا فوئاد ئەحمەد، بەرپرسی سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانى كوردستان، وێڕای بەخێرهێنانی پەرلەمانتاران و ئاماده‌بووان، گرنگیی نوسینەوەی رێساکانی هەلسوکەوتی پەرلەمانی بۆ پەرلەمانی کوردستان روونکردەوەو تیایدا ئاماژەی بە لایەنی مێژوویی و شێوازو هۆکارەکانی نوسینەوەو ناوەرۆکی ئەو بنەمایانە لەچەند پەرلەمانێکی پێشکەوتوو کردو هەروەک رۆڵی ئەو رێسایانەی لەبە‌هێزکردنی پێکەوەکارکردن و کەمکردنەوەی ئەو گرفتانەی کە رووبەڕوویان دەبێتەوە لەکاتی کارکردنیان لەکاری پەرلەمانتاریدا رونکردەوە.
پاشان یونس جیکۆلۆس بەرێوەبەری بەرنامە لە بنکەی سەرەکی پەیمانگەی دیموکراسی نیشتیمانی (NDI) لەئوردن کە لەهەمان کاتدا پسپۆری بوارکەیە لەدوو بابەتی جیاوازدا لە میانی دوو رۆژی وۆرک شۆپەکە، پەرلەمانتارانی ئاشناکرد بە چەمک و رەگەزە سەرکییەکانی رێساکانی هەلسوکوتی پەرلەمانی و هەرەها پێشەکییەک بۆ داڕشتنی رێسای هەڵسوکەوت و شووازەکانی جێبەجێکردنی.
له‌كۆتایی وۆركشۆپه‌كه‌شدا پەرلەمانتارانی ئامادەبوو کۆمەلێک پرسیارو سەرنجیان خستەرو بەشێوەی کرداری راسپاردەکانی خۆیان بۆ نوسینەوەی رێساکان بۆ پەرلەمانی کوردستان خستەروو.
پێویستە بوترێت یونس جیکۆلۆس شارەزایی ١٩ ساڵی لە بواری بەهێزکردن و گەشەپێدانی دامەزراوەی پەرلەمانی هەیەو دو خول ئەندامی پەرلەمانی لیتوانیا بووە.