Skip to the content
Menu

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆكایه‌تیی پەرلەمان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان

ەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵكی كوردستان بەگشتی و خانەوادەى سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان به‌تایبه‌تی دەكەین. هەروەها پیرۆزبایی لەرێبوارانی ماڵی خودا "حاجیانی كوردستان" دەكەین و لەخوای گه‌وره‌ داواكارین عیبادەت و ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵیان قبوڵ بكات.


ئومێده‌وارین ئەم بۆنە پیرۆزه‌ ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامی و سه‌قامگیریی زیاتر بۆ گەلی كوردستان و هاندەرێكی بەهێزیش بێت بۆ رێكخستن و یەكخستنی نێوماڵی كوردستان، بۆئه‌وه‌ى به‌یه‌كده‌نگ و یه‌ك ره‌نگ روو له‌ به‌غدا بكه‌ین به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌ براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بو پێكهێنانی كابینه‌ی نوێى حكومه‌تی عێراق و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان به‌پشتبەستن بە دەستوورى هه‌میشه‌یی عێراق و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌چوارچێوه‌ی عێراقێكی دیموكراتیی فیدڕالدا.


دووباره‌ جه‌ژنی قوربان له‌سه‌رجه‌م موسڵمانانی كوردستان پیرۆزبێت.


سەرۆكایه‌تیی پەرلەمانی كوردستان