Skip to the content
Menu

لیژنەی تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر کۆمەڵێک پرسی تاووتوێ کرد

پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ سێشه‌مه‌ ٢١/٥/٢٠١٩، لیژنەی تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، بەسەرپه‌رشتیی د.سه‌باح مه‌حمود، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیادەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكه‌، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ لەسەر چەند پڕۆژە یاسایەکی پەیوەندیدار بەلیژنەكه‌ کرا، ھەروەھا بەشێوەیەکی گشتی باس لەکەموکوڕی و کێشەکانی بەردەم کەرتی تەندروستی کرا به‌و ئامانجه‌ى كه‌ بە میکانیزمی گونجاو هه‌وڵ بۆ باشترکردنی ئەم کەرتە بدرێت.
هه‌روه‌ها بڕیار لەدروستکردنی چەند لیژنەیەکی لاوەکی دراو لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی کێشەکانی دەرمان لەھەرێمی کوردستان و لیژنەیەک بۆ سەردانیکردنی فەرمانگە تەندروستییە ژینگه‌ییه‌كانى پارێزگاکانی ھەریم بەمەبەستی ئاگاداربوون لە کاروبارەکانیان و دەستنیشانکردنی کێشەو کەموکوڕییەکان، ھەروەک لە ٥/٥/٢٠١٩ چەند ئەندامێکی لیژنەكه‌ سەردانی نەخۆشخانەی گشتیی زاخۆ-یان کردبوو و کەموکوڕییەکانی نەخۆشخانەکە گفتوگۆی لەسەر کرا.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا وەڵامی ئه‌و نووسراو و داواکارییانه‌ درایەوە کە ئاراستەی لیژنە کرابوون .