Skip to the content

یاساكانی ٢٠٠٣

تێبینی/ بەپێی بریاری ژمارە (21)ی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستان لە (2002/10/15)، ماوەی ئیش وكاری ئەنجومەن لە (2002/10/4)وە تا هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەن و دانیشتنی یەكەمی ناوی (خولی گواستنەوە) دەبێت.

بۆیە لێرەدا ئاماژەمان بە ژمارەی یاساكانی ساڵی 2003دا كە درێژەپێدەری زنجیرە ژمارەی یاساكانی ساڵی 2002 دەبێت.

یاسای ژماره‌(17)ی ساڵی/2003 یاسای ده‌ستنیشانكردنی رۆژی 9/4/2003 رۆژی ئازادكردنی عیراق له‌ رژێمی دیكتاتۆریی به‌پشووی ره‌سمی له‌ هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا.

یاسای ژماره‌(18)ی ساڵی/2003 یاسای دیاریكردنی چاره‌نووسی یاسایی به‌رپرس و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی رژێمی دیكتاتۆری پێشوو

یاسای ژماره‌(19)ی ساڵی/2003 یاسای راماڵینی ئاسه‌واره‌ به‌ زۆر سه‌پێنراوه‌كانی به‌ركارخستنی سیاسه‌تی پاكتاوكاریی ره‌گه‌زی(به‌عه‌ره‌ب كردن)له‌ كوردستانی عێراقدا

یاسای ژماره‌(20)ی ساڵی/2003 یاسای فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نیی هه‌ولێر

یاسای ژماره‌(21)ی ساڵی/2003 یاسای له‌كارخستنی مادده‌ی (156) له‌ یاسای سزاكانی عیراقیی ژماره‌ (111)ی ساڵی (1969) ی هه‌مواركراو

یاسای ژماره‌(22)ی ساڵی/2003 یاسای له‌كارخستنی مادده‌گه‌لێك له‌ یاسای ژماره‌(23)ی ساڵی 1971ی ئوسوڵی موحاكه‌مه‌ سزاییه‌كانی عیراق

یاسای ژماره‌(23)ی ساڵی/2003 یاسای ده‌رماڵه‌ی منداڵبوون و دایكایه‌تی