د. ئه‌رسه‌لان بایز

ژیاننامه
پاش راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان، له‌چه‌ندین ده‌زگاى جیا جیاى یه‌كێتى نیشتمانیى كوردستاندا كاریكردوه‌و چه‌ندین رۆڵ و به‌رپرسیارێتى بینیووه، له‌وانه: لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنى یه‌كێتى نیشتمانیى كوردستان و مه‌كته‌بى رێكخستن و چه‌ندین به‌رپرسیارێتى دیكه‌ى بینیوه‌و ئه‌ندامی خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بووه‌و دوا جار وه‌ك به‌رپرسیارێتى نیشتمانیى رۆڵى بینى له‌په‌رله‌مانى كوردستاندا‌و وه‌ك جێگرى سه‌رۆك ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوو ئه‌و پۆسته‌ى به‌ڕێوه‌بردووه. له‌میانه‌ى گۆڕانكاریى دیموكراسیانه‌و مه‌ده‌نیانه‌ى ده‌سه‌ڵات له‌نێوان یه‌كێتى نیشتمانیى كوردستان و پارتى دیموكراتیى كوردستان، (د.ئه‌رسه‌لان بایز) له‌دانیشتنی رۆژی 15/2/2012 به‌سه‌رۆكى نوێى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌ڵبژێردرا.
(ئه‌رسه‌لان بایز ئیسماعیل) له‌ساڵى 1950 له‌گوندی كاریتانی سه‌ر به‌ناحیه‌ى (دیبه‌گه)ى پارێزگاى هه‌ولێر له‌دایك بووه، بكالۆریۆسى له‌زمانی كوردی له‌زانكۆى به‌غدا ته‌واوكردووه، له‌ساڵى (1970)دا په‌یوه‌ندیكردوه بهكۆمهڵهى ماركسیى لینینى كوردستانه‌وه، له‌ساڵى 1974 بۆ ساڵى 1975 بوه به‌پێشمه‌رگه له‌شۆڕشى ئه‌یلولدا، له ساڵى(1975)دا له‌گه‌ڵ خاڵه شیهاب و جه‌عفه‌رو چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى دیكه‌ى كۆمه‌ڵه‌دا له‌لایه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه زیندانیى كراوه‌و تا ساڵى 1978 له‌زینداندا بووه. ساڵى(1979)پاش ئه‌وه‌ى ئازاد ده‌كرێت، ده‌چێته‌وه بۆ خه‌باتى شاخ و ده‌بێته‌وه به‌پێشمه‌رگه تا راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان.
ساڵى(1992)یه‌كه‌م سه‌رنوسه‌رى رۆژنامه‌ى كوردستانى نوێ بووه كهرۆژنامهیهكى رۆژانه‌یه. له‌یه‌كه‌م كۆنگره‌ى یه‌كێتی نیشتمانیى كوردستانیشدا له‌ساڵى(1992)دا به‌ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى هه‌ڵبژێردرا.
ساڵى 1993 تا ساڵى 1996 لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى رێكخستنى هه‌ولێر بووه، پاشان بۆ ماوه‌ى(10)ساڵ لێپرسراوى مه‌كته‌بى رێكخستنى بووه. هه‌ر له‌ساڵانى نه‌وه‌ته‌كاندا چه‌ند ساڵێك وه‌زیرى په‌روه‌رده بوو. ساڵى (2000) بڕوانامه‌ى ماسته‌رى له‌زانكۆى سلێمانى به‌ده‌ستهێناوه، ساڵى(2003)ش له‌ئه‌ده‌بى كوردییدا بڕوانامه‌ى دكتۆراى له‌هه‌مان زانكۆ به‌ده‌ستهێناوه.
د. ئه‌رسه‌لان بایز جگه له‌وه‌ی وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی ناسراوه له‌هه‌مان كاتدا وه‌ك نووسه‌روو رۆژنامه‌نووسیش جێ ده‌ستی له‌وبواره دیارهوخاوهنی چه‌ند كتێبێكی چاپكراوو چه‌ندین وتار‌و لێكۆلینه‌وه‌یه.
توێژینه‌وه‌و به‌رهه‌مه‌كانی
1- ڕاپه‌ڕینی ئاگری-وه‌رگێڕان
2- فاشیزم-1988
3- ڕاگه‌یاندنی شۆڕش و بزووتنه‌وه‌ی شیعری كوردی-2001
4- ڕۆژانی سه‌خت
5- سیمای شیعری كوردی دوای ڕاپه‌ڕین-2003
6- پرۆسترۆیكا2005
7- پێگه‌ی سیاسی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا2008
8- ده‌یان ووتارو لێكۆڵینه‌وه لهڕۆژنامهكان
9-سه‌مای دۆلفینه‌كان 2011