Skip to the content

سه‌ركیس اغاجان مامه‌ند‌و

زانيارى کەسی

ناو سه‌ركیس اغاجان مامه‌ند‌و
نازناو  
نەتەوە كلدانى‌و سریانى ئاشوورى 
ئایین  مه‌سیحیی
 شوێن و مێژووی لەدایکبوون شارۆچكه‌ى دیانا- 1962
شوێنی نیشتەجێبوون عه‌نكاوه‌- هه‌ولێر
ئاستى خوێندن ده‌رچووى دواناوه‌ندى

فراکسیۆن

پارتى دیموكراتى كوردستان

ئەندامییەتی لە لیژنەکان 

  1. جێگر‌و سكرتێرى لیژنه‌ى رۆشنبیرى‌و په‌یوه‌ندیه‌كان

پوختەیەک لەپۆست و کارەکانی پێشوو

  1.  به‌رپرسى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندییه‌كانى پارتى له‌ ورمێ
  2. توێژینه‌وه‌‌و به‌رهه‌مه‌كان: كۆمه‌ڵێك بابه‌ت له‌سه‌ر مێژووى ئاشوورییه‌كان‌و مه‌قالاتى سیاسى به‌ زمانه‌كانى فارسى‌و كوردى نووسیوه‌‌و له‌ گۆڤار‌و رۆژنامه‌كانى فارسى له‌ ئێران‌و كوردى له‌ هه‌رێمى كوردستاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌
  3. ئه‌ندامى وه‌فدى په‌رله‌مانى كوردستان بووه‌ له‌ كۆنفرانسى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ به‌لجیكا‌و هۆڵه‌ندا له‌ساڵى 1993
  4. چالاكى تر: له‌ساڵى 1980 پارتى ئاشوورى دیموكراتى دامه‌زراند. به‌رپرسیاریه‌تى هه‌بووه‌ له‌ به‌شه‌كان‌و مه‌كته‌به‌كانى رێكخستن‌و دارایى‌و په‌یوه‌ندییه‌كانى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان. له‌ساڵى 1998 بوه‌ته‌ بریكارى وه‌زراه‌تى دارایى‌و ئابوورى‌و له‌سالأَى 1999 بوه‌ته‌ وه‌زیرى دارایى‌و ئابوورى كه‌ تا ساڵى 2006 له‌م پله‌یه‌ ماوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ له‌ (2004- 2006) جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بووه‌. له‌ ساڵى (2006) جارێكى تر بوه‌ته‌ وه‌زیرى داریى‌و ئابوورى. ژماره‌یه‌ك وسامى وه‌رگرتووه‌ له‌ كه‌نیسه‌ جیاجیاكانى مه‌سیحى وه‌ك پاپى ڕۆم‌و پاتریاركه‌كانى كلێساكانى مصر‌و اورشلیم‌و لبنان‌و سووریا‌و ارمینیا‌و عێراق‌و... خاوه‌ن ئیمتیازى ژماره‌یك گۆڤاره‌ وه‌ك (سیمتا، شین، مێرگ، هیزل، شێوه‌كارى، ئابوورى سیاسى، ژمێریارى,,,) هه‌روه‌ها خاوه‌ن ئیمتیازى ده‌زگاى رۆشنبیرى رۆژهه‌ڵاته‌. له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ى ئاشوورى ئه‌مریكى وه‌ك پیاوى ساڵى 2006 ئاشوورى هه‌ڵبژێردراوه‌. ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه‌ى نیشتمانى عێراقى بووه‌‌و له‌ كۆنگره‌كانى ئۆپۆزسیۆنى عێراقى له‌ ساڵى 1992 له‌ صلاح الدین‌و 1999 له‌ نیویۆرك به‌شدارى كردووه‌.

په‌یوه‌ندیكردن

ئیمه‌یل:

مۆبایل: